دەستبەسەر کرانی ١٠هاووڵاتی تڕی خەڵکی سنە لە بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی ١٠هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەیوان محەممەدی،کەیهان باباخانی،فەردین پەیمانکار،جەمشید فەرزی،عابیدخورشیدی،کەیوان زەندکەریمی،سەهەندبەرزەنجی،ئارەش شەکیبا،خالیدحوسێنی،ئازاد مەحموودیان دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەر کرانیان گوازراونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووسیان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri