دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە ئازاد کران

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئاریانا سەلیمی تەمەن١٤ساڵ بە وەڕگرتنی بەڵێننامە و بەتوول ئەعزەمی تەمەن ٧٥ساڵ بە دانانی بارمتەی ۵۰ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە بەتوول ئەعزەمی دایەگەورەی ئاریانا سەلیمی یە،کە هەرکامیان بە تۆمەتی لەبەر کردنی جڵی کوردی و جامانە دەستبەسەر کرابون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri