دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە

خوڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٢ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەحمەد ڕەسووڵی و ساسان پاداش بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێورەسمی نەوڕۆزی لە گوندی قەڵاتەڕەش سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri