‌دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی”سۆهراب جەلالی”تەمەن٦٠ساڵ “جەماڵ ئەسەدی”تەمەن٦٥ساڵ “فوئادعینایەتی”تەمەن٣٥ساڵ بەتوول ئەعزەمی”تەمەن٧٥ساڵ وئاریانا سەلیمی تەمەن١٤ساڵ لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە”پارکی نەورۆز”کە لە بەڕێوەبەرانی مەراسمی نەورۆز بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
جێگای ئاماژەیە فوئاد عینایەتی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی٩٨ بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی پشتیوانی کردن لە ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و پاش تەواو بوونی ماوەی لێکۆڵینەوەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو و لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی١٣٩٨ لەلایەن لقی١٠٤ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بە ١٠مانگ بەند کران و لێدانی٧٤ زەربە قامچە مەحکووم کرابوو.
شایانی باسە”جەماڵ ئەسەدی”و”سۆهراب جەلالی”لە چالاکانی مەدەنی شاری سنەن و لە ماوەی چەند ساڵ ڕابردوو دا چەند جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri