جەلال وەفایی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی شەممە٢٨ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی جەلال وەفایی کوڕی حاجی عومەر خەڵکی شاری بۆکان پاش تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو کە دواتر بە تۆمەتی پڕۆپاگاندە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی “پەیمان ڕوستەمی” سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو و ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri