ئاکۆ بەهرامی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئاکۆ بەهرامی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri