بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی باکوور حوکمی لە سێدارە دانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی حاتەم ئۆزدەمیر تەمەن ٢٥ساڵ خەڵکی پاڕێزگای ئاگری باکووری کوردستان پاش زیاتر لە ٣٠مانگ لە دەستبەسەر کرانی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان حوکمی لە سێدارە دانی بەسەر دا سەپێندرا.
بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی ئەو حوکمە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە١٢ی پووشپەڕی١٣٩٧ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکی نێوان سپای پاسداران لە ناوچەی بۆرالانی ماکۆ لە حالێکدا بریندار بوو بە دیل گیرا.
شایانی باسە حاتەم ئۆزدەمیر ٢٨ی گەڵاوێژ١٣٩٧ی هەتاوی پاش تەواو بوونی لێکۆلینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri