هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی بواری مافی مرۆڤ

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی باوکی چالاکێکی بواری مافی مرۆڤ بە ناوی ڕەحیم خەلیفانی تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی ڕەحمان بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی، لەکاتی پشکنینی ماڵی ناوبراو هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەڵ وپەڵی شەخسی ناوبراو وەکوو لەپتۆپ داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
جێگای ئاماژەیە لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراو لە ماڵەوە نەبووە و لەوکاتەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات داوایان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە هەر کات کوڕەکەیان سەردانی ماڵەوەی کرد خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێ،دەنا یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکەن.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri