دەستبەسەرکراوی کورد عەبدوڵلا روزڕۆخ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەبدوڵلا ڕوزڕۆخ تەمەن ٥٢ساڵ خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە شوێنی کارەکەی(بەڕگدووری) بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دانییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri