دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد بوون

خۆراگری:ڕۆژی پێنچشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”سەید محەممەد حوسێنی” خەڵکی نەغەدە و”محەممەد هوشەنگی”خەڵکی مەهاباد دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران.
سەید محەممەد حوسێنی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە ٤٠ساڵ بەندکران و تەبعید بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ مەحکووم کرابوو کە دواتر حوکمەکەی لە دادگای پێدا چوونەوە بە ٨ساڵ دوور خستنەوە بۆ شاری هەریس گۆردرا.
محەممەد هوشەنگی لە ڕەشبگیری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی کە دوای تێپەڕینی ٩مانگ دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملی، لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” یان بە سەردا سەپاند. شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆی دەربرینی ناڕەزایەتی بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەمەر بە پێش گرتنی ئازادی مانی لە خواردن گرتبوو و پاش ١٣ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri