دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەمین ئێرانی زادە کوڕی ناسر خەڵکی گوندی قاسملوو،و شێرزاد شەوقی کوڕی خالید خەڵکی گوندی مام برایم سەر بە پاڕێزگای ورمێ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگای شۆڕشی ئەو شارە ،ئەمین ئێرانی زادە بە ٢ساڵ و٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و شێرزاد شەوقی بە ٣ساڵ بەندکرانی تەعزیزی مەحکووم کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٦ی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شنۆ ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەمین ئێرانی زادە ڕۆژی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی و شێرزاد شەوقی ٢٠ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بو یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
شایانی باسە شێرزاد شەوقی کوڕی شەهید خالید شەوقی بەندکراوی سیاسی پێشووکە لەلایەن دەولەتی تورکییە ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرابووە پاش چەند ساڵ بەندکران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri