چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کییومەرس لەتیفی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سنە

‌خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوی کییومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ساڵ خەڵکی شاری سنە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو پاش لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان دوای بەدواداچوونی بنەماڵەی کییورمەرس لەتیفی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بڕاکەیان، خوشکی ئەو چالاکە مەدەنییەیان بە ناوی “ئارەزوو لەتیفی” دەسبەسەر کردبوو و پاش دەستبەسەر کرانی بۆ لێپێچینەوە بەهۆی نالەباربوونی دۆخی تەندروستی و لێدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کرابوو.
شایانی باسە کە تائێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri