‌ چالاکێکی بواری مافی کرێکاران پاش تێپەرینی ٤٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاران بە ناوی خەبات شەکیبا تەمەن ٣٣ساڵ خەڵکی سنە دوای ٤٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو هاوینی ساڵی ١٣٩٦ بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانی کڕێکار و نەورۆز لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای شۆڕشی سنە حوکمی ٣مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ١ میلیۆن ٥٠٠ هەزار تمەن پێبژاردن گۆردرا.
شایانی باسە ناوبرا لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri