ئارام مورادیان پاش تێپەرینی زیاتر لە ١٠٠ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوی ئارام مورادیان تەمەن٣٢ساڵ خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە پاڕێزگای سنە،پاش زیاتر لە ١٠٠ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەممە بە مەبەستی پێراگەیشتن بە تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو دانیشتنێک لە لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri