‌ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی”یوسف عومەرپوور”،”مرادمامەڕەش” “عەلی عومەرپوور”فەریاد شیلان” ڕەحمان خدمەتگوزار”بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوون و لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممە یوسف عەلی پوور خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە مرادمامەڕەش،عەلی عومەرپوور،فەریاد شیلان و ڕەحمان خدمەتگوزار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri