‌ بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش تێپەرینی ١٧ساڵ بەند کران مافی مرەخەسی پێدرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی قادر محەممەدزادە خەڵکی بۆکان پاش تێپەرینی ١٧ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد بە دانانی بارمتە بۆ یەکەمجار مافی مرەخەسی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٨٣ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر و پاش چەند مانگ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
شایانی باسە ناوبراو پاش ١٥مانگ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد حوکمی ئێعدامی بەسەر دا سەپا کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە لە پاڕێزگای ورمێ بە ٢٠ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری یەزد گۆردرا.
ناوبراو ١٨ی خاکەلێوەی١٣٨٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri