دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی لە پاڕێزگای کرماشان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ساڵێک لە ڕێگای هێزە نیزامییەکانەوە زەخت و گوشار دەخاتە سەر خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵات و هەوڵی پێش گرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی دەدات و ئەوساڵیش بە جیاوازتر و لە ساڵانی پێشوو بە پڕکردنی بەڵێننامە بە چالاکانی مەدەنی و هەوڵی قەدەغە کردنی هێمای نەتەوەیەکان وەکوو ئاڵا،جامانە، هەوری و گووڵی سوور هەوڵی ئەوە دەدات پێش بە بەڕێوەچوونی ئەم جێژنە نەتەوەیە بگڕێت. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri.