خۆڕاگری:دوای ئەوەی بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری دوای ١١ سال بەند کران لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕزگاری بوو،رۆژی ٢٤ی ڕەشەممە هیئەتێک لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی بەخێر هێنانەوەی سەردانی ناوبراوی کرد.
لەو دیدارەدا باس گەلیک سەبارەت بە دۆخی بەندکراوانی سیاسی کورد و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها باسی دۆخی نالەباری زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی تاوتوی کرا. هەموو لایەک هیوای ئەوەیان خواست کە بەندکراوانی سیاسی یەکگرتوانە و لە ژێر چەتری رێکخراوێک دا کار لە سەر کەیسی بەندکراوانی سیاسی بکەن.
شایانی باسە لەو سەردانە دا بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری کە بۆ ماوەی ١١ ساڵ لە تەمەنی پر لە سەروەری خۆێی لە چاڵە رەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دا بەسەر برد لوحی ڕێزلێنان لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکێش بە ناوبراو کرا،هەر لەو دیدارە دا کتێبی دیرۆکی خۆڕاگری کە ژیان و بەسەرهاتی دەیان بەندکراوی سیاسی تێدا نوسراوەتەوە پێشکێش کرا بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری تەمەن ٣٣ساڵ خەڵکی کامیاران کە بە ٤٠ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو پاش تێپەرینی زیاتر لە ١١ساڵ بەندکران بە بێ بوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەکانی سنە و مەسجێد سولێمان، لە دوو حەوتووی ڕابردوو دا بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی مرەخەسی دەرمانی پێدرا و زێدی خۆی بەجێهێشت.
ناوبراو ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “بابایی” بە تۆمەتی ئەندام بوون لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ٤٠ساڵ بەندکران مەحکووم کرا. جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کرانی کەوتبوو بەر دەسترێژی گوڵەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و گورچیلەی بریندار ببوو و لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە لە بەندیخانە بوو بە هۆی ئەوەی کە لە مافی بوونی مرەخەسی دەرمانی و ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە بێبەش کرابوو گورچیلەیەکی لە دەست داوە..
شایانی باسە ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ٢ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی گواسترایەوە بۆ بە ندیخانەی ناوەندی مەسجد سولێمان لە پاڕێزگای خووزستان،کە دوای مانەوەی ١١ ساڵ بەند کران رزگار بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri.