بانگهێشت کردنی ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێ سەر بەشاری مەریوان بە مەبەستی وەڕگرتنی بەڵێننامە بۆ بەشداری نەکردن لە نەوڕۆز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییانە لە ڕێگای تەلێفۆن بووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراون.
شایانی باسە حەوتووی ڕابردوو ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندە هەر مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە کرابوون.
بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەو ٢٠ کەسەی کە بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعات کراون بریتین:
١-خیرەت پەروازە٢-محەممەد نیک پەی٣-ئامانج نیک پەی٤-حەمید پەرهیزگار٥-ئومید پەرهیزگار٦-ئەمیر کاوە٧-پشتیوان پەرتۆ٨-شاهۆ پەرتۆ٩-عەبدوڵلا پەرتۆ١٠-شەعیب کاوە١١-محەممەد ئەرژەنگی١٢-ناسح خۆش پەیام١٣-کامران ئەفسەری١٤-کارزان ئەفسەری١٥-ئەنوەر درەخشانی١٦-یوسف درەخشانی١٧-ئاروین نیک پەی١٨-ئیدریس کاوە١٩-سامان کاوە٢٠–بورهان کیانپوور
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri