پەیامی پیرۆز بایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ساڵرۆژی دامەزرانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان

بەڕێزان لە یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ڕۆژی دامەزرانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان دەکەین.
بێ گۆمان لە ئێستا دا خەبات و ڕۆڵ و دەوری ژنان بە تایبەتی ژنان و کچانی بە هەڵوێستی کورد لە هەموو مەیدانەکانی بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان بەر چاوە،هەر ئێستا کەم نین ئەو ژن و کچانەی کە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی لە ناو ڕێزەکانی هێزە تێکۆشەرەکان دا خەبات دەکەن و لە هەمان کات دا لە مەیدانی خەباتی مەدەنی لە ناوخۆی وڵات ژنانی پێشەنگی ئەو خەباتە شۆناس خوازانەن هەر لەو پێناوەش دا قوربانی زۆریان داوە هەر ئێستا کۆمەلێکی بەرچاو لە ژنانی ئازادی خواز و یەکسانی خواز بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیە نەتەوەیەکان لە زیندانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی دان و حوکمی قورسی بەندکرانیان بەسەر دا سەپاوە.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لە ئەرکە پیرۆزەکانتان بە ئاوات دەخوازێت. ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٤ی رەشەممەی ١٤٠٠ ی هەتاوی