شەهاب عەلیزادە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی شەهاب عەلیزادە خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە شەهاب عەلیزادە ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri