سێ هاووڵاتی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کران

‌ خۆراگری:ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “ڕەحیم عەلیزادە”و”محەممەد قادرپوور”و”ناسر بایزیدی”بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کران.
بە پێی زانیارییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە حەوتووی ڕابردوو لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراونەتەوە بۆ دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار و داوی پێی ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ هاووڵاتییە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
شایانی باسە ناوبراوان لە کاتی دەستبەسەر بوونیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کرابوون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri