دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆراگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی ئاوای پەسوەی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی”ئەنوەر شێخە”تەمەن ٤٥ساڵ و ڕەحمان قادری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە”ئەنوەر شێخە” ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر و ڕەحمان قادری ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەو بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri