پەردیس ڕەبیعی چالاکی خوێندکاری و چالاکی بواری مافی ژنان ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پەردیس ڕەبیعی تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی سنە دانیشتووی شاری یەزد دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەر کران بە وەڕگرتنی بەڵێننامە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو خوێندکار لە بواری زیندەوەرزانی لە زانکۆی خارەزمی تارانە کە ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەسەر کەیسی مافی ئەو ژنانەی کە لە ئێران بوونەتە قوربانی شەریعەت و نامووس چالاکی دەکات. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri