بەندکراوی سیاسی “چەنگیز قەدەم خەیری”لە بەندیخانەی مەسجێد سولێمان مرەخەسی دەرمانی پێدرابوو و زێدی خۆی بەجێهێشت

‌خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری تەمەن ٣٣ساڵ خەڵکی کامیاران کە بە ٤٠ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو پاش تێپەرینی زیاتر لە ١١ساڵ بەندکران و لەو ماوەیە دا لە بوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەکانی سنە و مەسجێد سولێمان بێبەش کرابوو دوو حەوتوو پێش بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی مرەخەسی دەرمانی پێدرا و زێدی خۆی بەجێهێشت.
ناوبراو ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “بابایی” بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٤٠ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کرانی کەوتبوو بەر دەسترێژی گوڵەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و گورچیلەی بریندار ببوو و لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە لە بەندیخانە بوو بە هۆی ئەوەی کە لە مافی بوونی مرەخەسی دەرمانی و ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە بێبەش کرابوو گورچیلەیەکی لە دەست دابوو.
شایانی باسە ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ٢ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی گواسترایەوە بۆ بە ندیخانەی مەسجد سولێمان لە پاڕێزگای خوزستان و دواتر ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی پاش ماوەیەک لە ڕێگای پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەی ئاشکرابوو کە نابراو ڕەوانەی بەندیخانەی شیبان کراوە و دواتر بە جارێکی دیکە گەڕێندرابوویەوە بەندیخانەی مەسجد سلێمان.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri