دەستبەسەر کران و ئەشکەنجەی مێرمنداڵێکی تەمەن١٥ساڵ کوڕی بەندکراوی سیاسی پێشوو فاتمە دادوەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی ئاریا یوسفی تەمەن١٥ساڵ خەڵکی بۆکان کوڕی بەندکراوی سیاسی پێشوو فاتمە دادوەند لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئاریا یوسفی دوای یەک ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە نێردراوەتە لقی ١ی دادگای شۆڕشی بۆکان و بە پڕوپاگەندە دژی نیزام تۆمەتبار کراوە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە کاتی دەستبەسەر کرانی بە توندی دراوەتە بەڕ لێدان و ئەشکەنجە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.
شایانی باسە ناوبراو دوای ئەوەی کە لە دادگای شۆڕشی ئەو شارە تۆمەتەکەی پێی ڕاگەینراوە گوازراوەتە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)