فیروز موسالوو بەندکراوی سیاسی کورد حوکمی لە سێدارە دانی بەسەر دا سەپێندرا

‌ خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی “فیروز موسالوو” خەڵکی کۆتۆل سەر شاری خۆی پاش زیاتر لە ٣٠مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی”محارەبە” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی لە سێدارە دانی بەسەر دا سەپێندرا.
ئەو حوکمە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە فیرووز موسالوو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی دوای وەرگرتنی ئەماننامە لە ئیدارەی ئیتلاعات لە سنووری سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئیتلاعاتییەکان کردووە.
شایانی باسە ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش ٥مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی و لێکۆلینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri