پەردیس ڕەبیعی چالاکی خوێندکار و چالاکی بواری مافی ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

خۆراگری:ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پەردیس ڕەبیعی تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی سنە، خوێندکار لە بواری زیندەوەرزانی لە زانکۆی خارەزمی تاران کە دانیشتووی شاری یەزدە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری یەزد بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەسەر کەیسی مافی ئەو ژنانەی کە لە ئێران بوونەتە قوربانی شەریعەت و نامووس چالاکی دەکات.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri