بەند کراوی سیاسی کورد محەممەد مورادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد محەممەد مورادی خەڵکی پیرانشار کە پاش زیاتر لە ٤ساڵ بەندکران بێ بوونی مافی مرەخەسی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی حوکمەکەی لەلایەن دیوانی بەڕزی وڵاتەوە هەڵوەشابووە بۆ جاری دووهەم دادگاکەی بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دادگای شۆڕشی مەهاباد بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی سزای ١٥ ساڵ دوورخستنەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پاڕێزگای زەنجان مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد پێی ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە بە ماوەی ٦مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و پاش جیا بوونەوە لەو حیزبە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبە سەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و دوایی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.
دواتر ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری مەھاباد بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای٤٠ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی لە زێدی خۆیی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri