پشکنینی ماڵی باوکی یەدوڵلا سەمەدی چالاکی بواری مافی کرێکاری لە سنە

خۆراگری:ڕۆژی جومعە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووتە سەر ماڵی باوکی یەدوڵلا سەمەدی چالاکی بواری مافی کرێکاری لە خەڵکی سنە و هێندێک لە کەڵ و پەڵی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بە وتەی ئەو چالاکە کرێکارە پاش پشکنینی ماڵی باوکی هێرشیان کردووتە سەر دوکانی بڕا گەورەکەی حەبیبوڵلا سەمەدی کە کتێب فرۆشی هەیە،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش پشکنینی دووکانی براکەی، دەستیان بەسەر دەزگایەکی کۆپی داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
جێگای ئاماژەیە لە کاتێک دا کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هێرشیان کردووتە سەر ماڵی باوک و بڕای یەدوڵلا سەمەدی کە ناوبرا ماوەی ٧٠ ڕۆژە لە شاری سلێمانی خەریکی ئیش کردن بۆ بژیوی ژیانی.
شایانی باسە ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە دادوەری قازی سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٥مانگ بەندکران و ٧٠ زەربە قامچەی بەسەر دا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri