بەندکراوێکی سیاسی کورد بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوی سیاسی کورد تاهیر سۆفی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی گەرگووڵ سەر بە شاری پیرانشار دوای تێپەراندنی ٢ساڵ و٦مانگ بەندکران بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
ناوبراو لە مانگی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی بۆ تێپەراندنی ماوەی ٤ساڵ حوکمەکەی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە بووە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ١ی ڕەزبەری٩٧ی هەتاوی لە دەشتی لاجان سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووە، ماوەیەک دوای دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە مانگی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠٢ دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٤ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri