ڕێگری ئیدارەی ئیتلاعات لە پێدانی مافی مرەخەسی بە زارا محەممەدی

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بنەماڵەی بەندکراوی سیاسی کورد زارا محەممەدی کە ئێستا بۆ تێپەراندنی ماوەی ٥ساڵ حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارەدایە داوایان کردووە بە بۆنەی جێژنی نەورۆز مافی مرەخەسی پێبدرێت بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕێگری لەو داوایەی بنەماڵەی ناوبراو کردووە ڕەتی کردووتەوە.
جێگای ئاماژەیە زارا محەممەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و لەدایکبووی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە یە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠ ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە و بە گشتیی پارێزگای سنەدا وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.
زارا محەمەدی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیی لە شاری سنە دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا و دواتر لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای ١٠ ساڵ ەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
پاش ماوەیەک و دوایی نارەزایەتی دەربڕین سزای ١٠ساڵ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەو، ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ سزای ٥ساڵ بەندکران کەم کرابوویەوە و بۆ جاری دووهەم بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دیوانی بەەرزی وڵات کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri