کچێکی تەمەن ٢٠ساڵە بە ناوی زریان نشەستە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاستاران کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی زریان نشەستە کچی غەفوور تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی کیسەڵان سەر بە شاری سەقز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاستارانی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
بە پێی زانیارییەکان زریان نشەستە ساڵێک لەمەو بەر بۆ ماوەی ٦مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و پاش جیا بوونەوە لەو حیزبە بە وەرگرتنی ئەماننامە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە ماوەی ٥ مانگ گەرانەوەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاستاران ٦ جار بانگهێشت کراوە و گوشاری خراوەتە سەر و داوای هاوکارییان لێ کردووە،کە دەبێ بێتە سەر شاشەی تی وی و دانپێدانان بکات بە دژی حیزبە کوردییەکان. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co