هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پاش زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەبدوڵلا ڕوزڕۆخ تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی مەریوان ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە شوێنی کارەکەی(بەڕگدووری) بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوە.
بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا بە دوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە عەبدوڵلا ڕۆزڕۆخ باری تەندرووستی ناجێگیرە و نەخۆشی جەرگی هەیە و دەست پێ راگەیشتن بە دەرمانەکانی نییە،و دەبێ لە ژیرچاوەدێری پزیشک دابێ و ئەو باروودۆخە بۆتە هۆی ئەوەی گیانی ناوبراو لە مەترسی دابێ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri