بەندکراوی سیاسی کورد ئارەش محەممەدی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئارەش محەممەدی” تەمەن ٣٢ ساڵە خەڵکی گوندی نەجی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی پاڕێزگای سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
ئارەش محەممەدی ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەئەمنییەکانی ئەو شارە کرا.
ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri