بەندکراوی سیاسی کورد، محەممەد هوشەنگی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی محەممەد هوشەنگی پاش ١٣ رۆژ مانگرتن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا و لە ژووری تاکەکەسی گەراندرایەوە بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
محەممەد هوشەنگی لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە هۆی دەربرینی ناڕەزایەتی بە بڕیاری ئیتلاعاتی سپای پاستاران لە پێش گرتنی ئازادی ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرتبوو.
جێگای ئاماژەیە لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە بنەماڵەی ناوبراو کە دانیشتووی شاری جوانڕۆ سەر بە پاڕێزگای کرماشانە پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ ئازادی کاتی کوڕەکەیان پێویستی بە دانانی بارمتە تا بڕی ٢میلیارد تمەنە.
شایانی باسە ناوبراو لە دەستبەسەر کراوانی ڕەشبگیری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوییە، محەممەد هوشەنگی” دوایی تێپەڕینی ٩مانگ دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ ،لە ڕۆژی دادگا و لە کاتی ئامادە بوونی لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” یان بە سەردا سەپاند.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri