ڕێبوار عەبدوڵلاهی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی ڕێبوار عەبدوڵلاهی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیارکرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com