ئەندامێکی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران و سێ چالاکی کرێکار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە سنە کران

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی موزەفەر ساڵەح نیا یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکاران و سێ چالاکی دیکە بە ناوەکانی جەماڵ ئەسەدی و فەردین عێوەزی و قودس شاکری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت کران و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتیانە بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە بۆ بەشداری نەکردن لە ڕێوەڕەسمی نەورۆزی بانگهێشت کرابوون.
شایانی باسە کە سەرە ڕای پێداگری هێزە ئەمنییەکان لەسەر پڕکردنەوەی ئەو بەڵێننامەیە و دژایەتی کردنی ئەو هاووڵاتییانە پاش چەند ساعەت لێپێچینەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)