بەندکراوی سیاسی کورد ڕۆستەم ئەرکیا بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕۆستەم ئەرکیا خەڵکی ماکۆ دوای تێپەراندنی ١٥ساڵ لە ٢٠ساڵ حوکمەکەی بە شێوی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە “ڕۆستەم ئەرکیا” ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٣٨٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پاش ماوەیەک ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٣٨٧ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی بە بەرپرسایەتی دادوەر نەورۆزی بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سپێندرابوو کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە و لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٨٨ی هەتاوی سزای سێدارەی ناوبراو بۆ ١٠ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد گوڕدرا و دوای نارەزایەتی دەربڕینی نوێنەری دادئەستێنی شاری ورمێ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٨٨ی هەتاوی سزای بەندکرانی ناو براو بۆ ٢٠ساڵ بەندکران زیادکرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri