خۆراگری:رۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی کورد بە ناوی ئارەزوو لەتیفی خوشکی کییومەرس لەتیفی دوای بە دوا دا چوون بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی براکەی بۆ ماوەیەکی کاتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئارەزوو لەتیفی دوای لێکۆلینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا و هەرەشەی لێکرا لە بڵاوکردنەوەی دەستبەسەر کرانی بڕاکەی لە تۆرە کۆمەلاتییەکان خۆ بپاڕێزێ.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی کییومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
توییتر:@xoragri