سەلاح پزشکی بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد بوو

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ هەتاوی سەلاح پزشکی یەکێکی تر لە دەستبەسەر کراوانی ڕەشبگیرەکەی شاری بانە بە بارمتەی ٢٠٠ ملیونی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
سەلاح پزشکی ٢٠ی ڕێبەندانی١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەست بەسەر دەکرێت،و دوای کۆتایی لێپرسینەوە لە ناوبراو دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە.
ەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri