دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتییان پێدرا

خۆراگری:رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی سەلاح بەهرامیان خەڵکی شنۆ لە زیندانی ناوەندی شنۆ و چیا ئاقابەیگ پوور خەڵکی بۆکان لە زیندانی ناوەندی بۆکان بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتیان پێدرا.
سەلاح بەهرامیان پێشتر شەوی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو
دواتر “سەلاح بەهرامیان” ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ وەک خۆیی پشتڕاست کرابوویەوە.
شایانی باسە کە چیا ئاقابەیگ پوور ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو
ئەو هاووڵاتییە دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری بۆکان سزای ١ساڵ و٦مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠قامچی و ٣٠میلیۆن تمەن سزای پێبژاردن بە سەردا سپێندرا بوو لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە دا بە سزای ١ساڵ و٦مانگ بەندکران پشتڕاست کرایەوە
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner