خۆراگری:ڕۆژی جومعە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی شێرکۆ تابناک و جەلال وەفایی پاش تەواو بوونی کاتی مەرەخەسییان گەراونەتەوە زیندانی ناوەندی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە شێرکۆ تابناک پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی و جەلال وەفایی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر دەکرێن و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرابوون.
شێرکۆ تابناک پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سپێندرا بوو و ڕۆژی شەممە٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.
شایانی باسە کە جەلال وەفایی کە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە بەرژەوەنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی “پەیمان ڕوستەمی” سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو و ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو..
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
توییتر:@xoragri ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner