هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کەماڵ عەباسی وەند خەڵکی بۆکان بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ ناوەندی ئەمنییەتی شاری ورمێ دەگوازرێتەوە و پاش ٣٥ ڕۆژ دوای دەستبەسەر کرانی ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە دواجار لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی(هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی)سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپا. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri