بەندکراوی سیاسی کورد شەمزین محەممەدی پاش تەواو بوونی کاتی مەرەخەسیکەی گەراوەتەوە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد شەمزین محەممەدی خەڵکی گوندی(ئاڵی کەند)سەربە ناوچەی بۆکان دوای تەواو بوونی کاتی مەرەخەسیکەی گەرایەوە زیندانی ناوەندی بۆکان.
جێگای ئاماژەیە١٧ی ڕێبەندان بەندکراوی سیاسی کورد “شەمزین محەممەدی” بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرا
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر مانگی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو ناوبراو دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner