مەترسە ڕادەستکردنەوەی دیاکۆنەقشینە،چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیە بە کۆماری ئیسلامی ئێران

خۆراگری:بە پێی زانیارییەکان پەنابەرێکی سیاسی کورد بە ناوی دیاکۆنەقشینە خەڵکی بۆکان لە کاتی کۆچ کردن لە وڵاتی تورکیە بۆ وڵاتی یونان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی تورکیە دەستبەسەر دەکرێ.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە چالاکانی سیاسییە کە ساڵانێکە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکی دەکات و مەترسی ڕادەست کردنەوەی ئەو چالاکە سیاسییە بۆ کۆماری ئیسلامی هەیە.
جێگای ئاماژەیە،بە پێی یاسای نێو دەوڵەتەکان لە بارەی پەنابەران هێچ وڵاتێک ئیزنی ئەوەی نییە کە کەسێک لە وڵاتێک کە ئازادی یا ژیان کردنی ئەو کەسە بە هۆی سیاسی یا مەزهەبی بوون لە مەترسی دا بێ ڕادەستی وڵاتەکەی خۆی بکاتەوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێکی روون لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.
داوا لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێو دەوڵەتەکان دەکەین کە لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و هەوڵی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی گیانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner