‌ چالاکی سیاسی کورد سەعید میرزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیە ڕادەستی ئێران کرایەوە

خۆڕاگری:چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی سەعید میرزایی تەمەن ٤٥ساڵ خەڵکی شاری ورمێ کە ماوەی چەند ساڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، دوای واز هێنان لە ڕیزەکانی ئەو حیزبە بە مەبەستی نیشتەجێ بوون لە یەکێک لە وڵاتە ئوروپایەکان لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوو لە وڵاتی تورکیە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا سەعیدمیرزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی تورکیە ڕادەستی وڵاتی ئێران دەکڕێتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر دەکرێ و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کراوە.
ئەوە لە حالێک دایە کە ڕادەست کردنەوەکەی ناوبراو تا ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیە پشتڕاست نەکراوەتەوە و دیار نییە کە چەند ڕۆژ لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارە نووسی خێزان و منداڵەکەی لەبەر دەست دا نییە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم ڕێکەوتنەی کە لە نێوان ئێران تورکیە کراوە بۆ ڕادەست کردنەوەی دەستبەسەرکراوانی یەکتر مەترسی زیاتر دەخاتە سەر چاڵاکانی سیاسی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،هەر بۆیە ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم تاوانەی دەوڵەتی تورکیە مەحکووم دەکەین و سەلامەتی و پاراستنی گیانی سەعید میرزایی و هەموو چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەخەینە ئەستوی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئنستا: https://instagram.com/defence.o ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri