پێش گرتنی هێزە ئەمنییەکان لە چاو پێکەوتنی شەعبان محەممەدی لەگەڵ بنەماڵەکەی

خۆراگری:زیاتر لە ١٤ ڕۆژ لە ئاخرین پێوەندی شەعبان محەممەدی مامۆستای دەستبەسەر کراو لەگەڵ بنەماڵەکەی تێدەپەرێ، لە ئاخرین پێوەندی دا لەگەڵ بنەماڵەکەی بە هۆی بوونی ناڕەحەتی مێعدە ناوبراوباسی لە دۆخی خراپی تەندرووستی خۆی کردووە.
رۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوژینی ناوبراو بە نامەی دادستان ئیزنی چاو پێکەوتنی لەگەڵ هاوسەرەکەی پێدەدرێ و بەڵام لە زیندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەڕێگری لێ دەکرێ و ڕێگەی پێ نادەن کە چاوی بە هاوسەرەکەی پکەوێت هەر بۆیە مەترسی لەسەر گیانی مامۆستا شەعبان محەممەدی بە هۆی خراپی باری تەندرووستی لە زیندان دا هەیە.
شایانی باسە کە نابراو ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لە گەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

توییتر:@xoragri ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner