گوڵاڵە مورادی بەندکراوی سیاسی کورد کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا

خۆراگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کورد گوڵاڵە مورادی خەڵکی پیرانشار لە زیندانی ناوەندی ورمێ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
جێگای ئاماژەیە گوڵاڵە مورادی کە بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی بە ١٠ مانگ دەستبەسەر کرانی و ناڕوونی چارە نووسی لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان مانی لە خواردن گرتبوو،ئەمڕۆ لەسەر بەڵێنی هاوکاری کردنی بەرپرسانی زیندان کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا.
شایانی باسە هاوکات لەگەڵ کۆتایی پێ هێنانی مانگرتنەکەی ناوبراو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بڕیاری دەستبەسەر بوونی ناوبراو بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کراوە. تویتەر:@xoragri سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)