هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی خوشکی چالاکێکی سیاسی بە ناوی کییومەرس لەتیفی

خۆراگری:ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئارەزوو لەتیفی خوشکی چالاکی سیاسی کییومەرس لەتیفی خەڵکی شاری سنە و نێو ماڵەکەیان پشکنیوە و کەڵ و پەلی کییومەرس لەتیفی بە تایبەت مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بە پێی زانیارییەکان ئارەزوو لەتیفی تەمەن٤٣ ساڵ خێزاندار و دایکی منداڵێکی ٦ساڵانەیە و بە هۆی ئەم هێرشە بێهۆش بووە و گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە. تویتیر:@xoragri سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com